سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی رزگاركردنی موسڵ لە چەكدارانی داعش بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: تەئكید دەكەینەوە لەسەر گرنگی پەلەكردنی حكومەت لەگەڕانەوەی ئاوارەكان و دەستكردنی بە پلانی ئاوەكانكردنەوە،
محەمەد حەلبوسی، لەو بەیانەیدا داوایكردووە حكومەت هەرچی زووە دەست بكات بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی نەینەوا و سەرجەم شارە ڕزگاركراوەكانی دیكە، داواش دەكات حكومەت هەرچی زووە كار بكات بۆ "دیاریكردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنبووان، پێدانی مافی خێزانی شەهیدان و برینداران".
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیانەكەیدا سوپاسی سەرجەم هێزە چەكدارەكان دەكات كە لە نێویاندا باسی رۆڵی پێشمەرگەشی كردوووە.