پەرلەمانتارێكی عێراقی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
غیدا كەمبش، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەو پەرلەمانتارە سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراقە و دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو تووشی كۆرۆنا بوو ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی بەهۆی نەخۆشیەكەوە راگەیەندرا. 
پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانیە و لە نوێنەری پارێزگای دیالەیە لە پەرلەمانی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە لەساڵی 1974 لە دیالە لەدایكبوە، خاوەنی چوار منداڵە، لە ساڵی 1999 بەشی زانستە سیاسیەكانی لە زانكۆی بەغدا تەواوكردوە، پاشانیش بڕوانامەی ماستەری لە بیروبۆچونی سیاسی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2007دا، بڕوانامەی دكتۆرای لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان بەدەستهێناوە.


ڕیکلام