ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

  2023-06-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە hەولێر کۆدەبنەوەو تاوتوێی بارودۆخی هەرێم و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی هەردوولا و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ٢٥-٦-٢٠٢٣، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار سەرحەد ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگییان کرد.


ڕیکلام