مەزڵوم عەبدی: پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەكانی ئەمریكا

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكراتیک رایگەیاند، پێزانینێكی تایبەتییان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریكا لە شەڕی دژی تیرۆردا پێشكەشیان دەكات.

مەزڵوم عەبدی لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی، رایگەیاند "ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ كێنس مكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا كۆبوومەتەوە و پێكەوە لەبارەی ئەو بابەتانە قسەمانكردووە كە جێگەی بایەخی هەردوولان، لەوانەش شەڕی بەردەوامی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش و بەدەستهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەكەدا". 
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەشڵێت، پێزانینێكی تایبەتیمان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریكا بۆ سەقامگیری لە شەڕی دژی تیرۆردا پێشكەشمان دەكات.
ئەو كۆبوونەوەیەش دوای كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی فەرماندەی هەسەدە دێت لەگەڵ بەرپرسی هێزەكانی روسیا لە سوریا كە دوای كۆبوونەوەكە رایگەیان رێكەوتنیان لەبارەی چەند پرسێكەوە ئەنجامداوە.


ڕیکلام