شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: شێخ محەمەد خاكی سلێمانی بە موقەدەسی خۆمان دەزانی

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نێو ئاپۆڕای مەراسیمی بەخاكسپاردنی باوكیدا شێخی نوێی تەریقەتی قادری رایگەیاند: جەنابی شێخ موڵكی میللەتەكەمانە، موڵكی هەموو جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی بووە و بەرپرسانی سیاسی هەرێم پەیوەندیان پێوە كردم و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی وتیشی: جەنابی شێخ لەگەڵ ئەوەی شەخسێتێكی دینی و ئیرشادی بووە ناحیەی ئینسانی زۆر بەرزو گەورە بووە لەلای، ئێمە و هەموو خەلیفە و دەروێشانی لەسەر ئەوە ڕاهێناوە.
ئەو لە وتە كورتەكەیدا لە مەراسیمەكە وتیشی: گەڕانەوەی تەرمی شێخ بەخشینێكی ئیلاهیە و خواییە و ڕۆحییە بۆ ئەم خاك وڵاتە، جەنابی شێخ فەرمووی سلێمانی ئەرزی موقەدەسی خۆمانە و وەسێتی كردووە لە سلێمانی بنێژرێت.
ئەو لە وتەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بەرپرسانی حكومەت و حزبە باڵا دەستەكان پەیوەندیان پێوە كردووە و نیگەرانی خۆیان پی راگەیاندووە. 
ئەو دووپاتی كردەوە، هەر لەسەر ڕێگەی باوكیان دەڕۆن و شێخ محەمەدی بە ڕەمزی حكومەت و گەڵی كورد نابرد، وتیشی: هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مەسورور بارزانی و مەسعود بارزانی پەیوەندیان پێ,ە كردووە و نیگەرانی خۆیان راگەیاندووە بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەدەوە. 


ڕیکلام