هێزێکی کۆماندۆی تورکیا لە چیای شاقوڵ جێگیر بوو

  2020-07-11  | 
 مێهڤان مەجید
دوای ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی کۆماندۆی سەر بە سوپای تورکیا لە چیای شاقوڵی نزیک ناوچەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیربوون و شاھید حاڵێکیش دەڵێت، ھاتنی ئەم ھێزانە ترس و دڵەراوکێی لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دورست کردووە.

دوای ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی سەر بە سوپای تورکیا لە چیای شاقوڵی نزیک ناوچەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیربوون و شاھید حاڵێکیش دەڵێت، ھاتنی ئەم هێزانە ترس و دڵەراوکێی لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دورست کردووە. دوای ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی سەر بە سوپای تورکیا لە چیای شاقوڵی نزیک ناوچەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیربوون و شاھید حاڵێکیش دەڵێت، ھاتنی ئەم ھێزانە ترس و دڵەراوکێی لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دورست کردووە. ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر چوار ھێزێکی کۆماندۆی تورکیا لە چیای شاقوڵ لە نزیک ناحیەی دەرکار جێگیر بوون، بە گوێرەی زانیاریەکان ئەم ھێزە نزیکەی شەش کیلومەتر لە ناوچەی دەرکار دوورە و ژمارەی راستەقینەیان نازانرێت. ھاتنی ھێزێکی بەوشێوەیە یەکەمجارە لەو ناوچەیە جێگیر بکرێت و بەھۆیەشەوە بەشێک لە خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە لە ھەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ھێزەکە. ئەوە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا لە ١٥ی مانگی رابدردووەوە دوو ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی بە ناوی چنگی ھەڵۆ و چنگی پڵنگ بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە بەڵام تائێستا روبەڕووی بەرگری سەختی گەریلاکانی پەکەکە دەبنەوە.


ڕیکلام