نرخى نەوتى برێنت 43 دۆلارى تێپەڕاند

  2020-07-11  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیکە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی بەراورد بە دوێنێ لەم كاتانەدا نزیكەی 2 دۆلار بەرزبوەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆشەممە 11ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 33 سەنتە لە كاتێكدا دوێنێ لەم كاتانەدا بە 41 دۆلار و 78سەنت بوو .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ 38 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشووتر.


ڕیکلام