کاتى دابەشکردنى موچەى خانەنشینان راگەیەندرا

  2020-07-11  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایى ئەم هەفتەیە موچەى خانەنشینان دابەشبکرێت.

حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵى ئامادەکارى لیستى موچەى خانەنشینانن، ئەگەر ئامادەکاریەکان تەواوبوو ئەوا پێدەچێت لە 14 و 15ى ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنى موچەى خانەنشینى سەربازى و مەدەنى بکرێت.

بە پێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە هەرێم 247 هەزار خانەنشینى مەدەنى و سەربازى هەن مانگانە موچەى خانەنشینى وەردەگرن.



ڕیکلام