قايمقامێتی قهزای سیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنورى قەزاکە 13هەمین حاڵەتى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
بە پێى ڕاگەیەندراوێکى قايمقامێتی قهزای سیدسادق ئەمڕۆ حاڵەتێکى دیکەى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە که پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵه و دانیشتووی قهزای سیدسادقە ، پاش ماوهی چهند ڕۆژێک داخڵ بوون و خهواندنی له نهخۆشخانه گیانی لهدهستدا، بەوەش ژمارەى گیان لەدەستدان لە سنورى قەزاى سەیدسادق گەیشتە 13 کەس.
بە پێى دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، تائیستا ژمارەى ئەو کەسانەى بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 306 کەس لەو ژمارەیەش 254 کەسیان لە سلێمانى، 48 لە هەولێر و چوارکەسى دیکەشیان لە هەڵبجەن.