کۆمسیۆنی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا

  2023-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نوسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی دایەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێشنیازی کرد ئەو پرۆسەیە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی ١٨-٠٧-٢٠٢٣ بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوەتەوە و دەڵێت، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە ٩ی لە کۆنووسی ئاسایی ٢٤ لە ١٨-٠٧-٢٠٢٣ دەرکردووە کە تێیدا پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨-٠٢-٢٠٢٤، یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت."

کۆمیسیۆن داوای لێبوردنی کردووە کە ناتوانن لە یەک کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت، "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بە لایەنی تەکنیکی."


ڕیکلام