دوانین زانیاری لەبارەی چارەنوسی پڕۆژە یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ

  2020-07-11  | 
باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان
دۆسیە:  موچە
 گۆران عەبدوڵا
بەهۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان دەبێت تا ئێستا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ نەكردووە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێَت دوو خولە پڕۆژەكە پێشكەش دەكرێت بەڵام خوێندنەوەی بۆ ناكرێت.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی پڕۆژە یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیە بۆ دووەمجارە پێشكەشی پەرلەمان دەكرێتەوە و هۆكاری جێبەجێنەكردن و پەسەند نەكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو پڕۆژەیە كاریگەری لەسەر بودجەی هەرێم دەبێت پێویستە حكومەت پێش ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنی بكات حساباتی دارایی بۆ بكات. 
ئەو وتیشی، لە نێوان هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە  جیاوازی لە موچەدا هەیە كە هێزەكانی ناوخۆ دەرماڵەكانیان زۆرە و موچە فەرمیەكانیان كەمە بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە پێچەوانەیە و موچەی فەرمیان زۆرە و دەرماڵەیان كەمە پێویستە ئەم بابەتە رێكبخرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتیشی،  یاسای چاكسازی هەلێكی گەورەیە لەبەردەم حكومەتی هەرێمدا بۆ ئەوەی موچەی سەرجەم فەرمانبەران رێكبخاتەوە، هەركەسێك بەگوێرەی شایستەیی خۆی موچەی پێبدرێت. 


ڕیکلام