رێگری لە تیم و پەیامنێرانی كەناڵەكان دەكرێت

  2020-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، زۆرینەی رەهای پەیامنێرەكانی سلێمانی رێگرییان لێكراوە روماڵی مەراسییمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی بكەن كە بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرێوە دەچێت.

سەنتری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان رایگەیاند، پرۆژەیەك كە بۆ سلێمانی بێت و رۆژنامەنوسانی ئەو شارە بێبەشبكرێن لە روماڵكردنی ئەو پەڕی سوكایەتی بە ئازادی رۆژنامەنوسی.
سەنتەرەكە ئەوەشی راگەیاند، سەرۆكی و جێگری سەرۆكی حكومەت و پارێزگای سلێمانی وەزیرەكان هەموو دەزانن ئەو پەیامنێرانە مافی ئامادەبوونیان هەیە لە چالاكییەكی وەك دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی بۆ خزمەتی گشتی، بۆیە هەموو بەشداربووان بەرپرسن لەم پێشێلكارییە نەك تەنها بخرێتە ئەستۆی پرۆتۆكۆلی ئەنجومەنی وەزیران.
پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو پەیامنێرانە دەربڕیوە كە داوای بەشداریان لەو مەراسیمە كردووە و دەشڵێت "هەموو رێگری و جیاكاریەكیش بەرامبەر بە میدیاكاران رەتدەكاتەوە".


ڕیکلام