بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کۆببنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی برووسکەیەکی بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی ناردووە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، پارتی وەڵامی برووسکەکەی یەکێتی داوەتەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە.
دەشڵێت، بڕیار وایە ئەم هەفتەیە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکات و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، سەرەکیترین تەوەری کۆبوونەوەکە، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.