ئەمەریکا پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکات

  2023-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک لەمەوبەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێی یەکێتی و پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە نزیکبووە و کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکەین و چاومان لەوەیە بەرەوپێشچوونی زیاتر ببینین.

 ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی تەمووز، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە پەیامێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (توویتەر) بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاند: "پێشوازی لە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەین، لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و چاوەڕوانی بینینی پێشکەوتن دەکەین، لە کاتێکدا هەردوولا کۆدەبنەوە بۆ دانوستان لەسەر ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە، لە پێناو سوودگەیاندن بە خەڵکی هەرێمی کوردستان."

باس لەوەش کراوە، پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکەین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیکردنی یەکخستن و چاکسازیکردنی پێشمەرگە.

دوێنێ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێـتی هەبوو دوای کۆبوونەوەی لە راگەیەنراوەکەداهات، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان ئەنجام درا. دوای تاوتوێی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و عێراق و کوردستان بەتایبەتی، هەردوولا دووپاتیان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە و "تەواوی تواناکان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان".


ڕیکلام