كۆرۆنا لەناو هێزەكانی ئەمریكادا لەژاپۆن بڵاوبووەتەوە

  2020-07-11  | 
یەکێک لە بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێرسراوانی حكومەتی ژاپۆن ئاشكرایانكرد بە دەیان سەربازی هێزەكانی مارێنزی ئەمریكا لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

لێپرسراوانی ژاپۆن لە دورگەی ئۆكیناوا، كە بە بارەگای سەرەكی هێزەكانی مارێنزی ئەمریكا دادەنرێت لەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە، بە دەیان سەرباز لە هێزەكانی پیادەی دەریایی ئەمریكا لە دوو بنكەی ئەو دورگەیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

ئاژانسی ئەسۆشییەتید پرێس لە زاری لێپرسراوانی حكومەتی ژاپۆنەوە لە دورەكە بڵاویكردەوە، حكومەتی ژاپۆن داوای لێكدانەوەی پێویستی كردووە لە سوپای ئەمریكا، سەبارەت بە ڕەوشی سەربازەكانیان لە دوورگەكە .

لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی پارێزگای ئۆكیناوە ئاشكرایانكردووە، سوپای ئەمریكا داوایان لێكردوون ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبوانی سوپای ئەمریكا لەو ناوچەیە ئاشكرا نەكەن، بۆیە تەنها دەڵێن بە دەیان تووشبوون .

لە لایەكی ترەوە میدیای ناوخۆیی ژاپۆن بڵاویانكردەوە، نزیكەی 60 كەس لە هێزەكانی مارێنز تووشی كرۆنا بوون و زۆبەشیان لە بنكەیەكی ئاسمانی "فۆنتیما"ی سەر بە هێزەكانی مارێنزە لە سەربازگەی هانسن لە دورگەی ئۆكیناوە .

لە لایەكی ترەوە دینی تاماكی حاكمی ویلایەتی ئۆكیناوە لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دانیشتوانی ئۆكیناوە تووشی شۆك بوون، كاتێك سوپای ئەمریكا هەواڵی بڵابوونەوەی كۆرۆنای لەناو سەربازەكانی راگەیاندووە .



ڕیکلام