گەورە بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لەدهۆك دەستگیركرا

  2023-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی بەغدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزێكی ئەمنیی هەولێر مەترسیدارترین بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگای دهۆك دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هێزێكی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای دهۆك، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، توانیویانە بازرگانێكی ماددە هۆشبەریان دەستگیربکەن". 

لە راگەیەندراوەكەی دادگای كەرخدا هاتووە، رێككاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە گیراونەتەبەر و دۆسییەكەی رەوانەی بەردەم دادگای كەرخ كراوە، كە تایبەتە بە ماددەی هۆشبەر.


ڕیکلام