تەندروستی دهۆک: نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

  2020-07-11  | 
دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکە گەیشتە ١٨٤ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو نۆ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو نۆ نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ١٨٤ کەس و لە ئێستادا تەنها ٨٩ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.




ڕیکلام