ئەفراسیاو کامیل زەنگەنە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی هەواڵی
ژیان-ی راگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە ١١ی٧ی٢٠٢٠، عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل زەنگەنە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک به‌هۆی تووشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، عه‌مید
ئه‌فراسیاو كامیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه،
لە دوو رۆژی رابردووش‌دا باری ته‌ندروستی ناجێگیربووە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ د. حسین ئیبراهیم بەڕێوبەری نەخۆشخانەی
منداڵانی کەرکوک بەکۆڕۆنا گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٢٤
کاتژمێری رابردوودا لە کەرکوک بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ حەوت کەس
بەرزبووەوە.
ئه‌فراسیاو كامیل زەنگەنە، له‌ساڵی 1968 له شاری كه‌ركوك
له‌دایكبووه، یه‌كێك بو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، په‌یوه‌ندی
باشی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هەبوو.