دهۆک.. بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێك کوژرا

  2020-07-11  | 
دهۆک
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای بەردەڕەش کەسێك کوژرا
ئەرشیڤ
 مازن شنگالی
لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێك کوژرا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١١ی٧ی٢٠٢٠، لە گەڕەکی خێلەکی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو شەڕە پیاوێکی تەمەن ۵۵ ساڵان کوژراوە .

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕاشیگەیاند، بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ چەند ئەندامێکی ئەو دوو بنەماڵەیە دەرچووە.



ڕیکلام