عەمید ئەفراسیاو کامیل کێ بوو؟

  2020-07-12  | 
عەمید ئەفراسیاو
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەمید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

عەمید ئەفراسیاو کامیل کوڕی شەهیدی سەرکردە کامیل مەلا وەیسییە

لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٨ و باوکی 5 منداڵە 3 کوڕ و 2 کچە

لەساڵی1981وە لەریزی رێکخستنی نهێنیدا کاریکردووە بۆ ی.ن.ک

لەساڵی 1991ەوە پەیوەندی بەپێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق راژەکەی دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و چەند پۆستێک وەردەگرێت دیارترینیان وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆیە

دواتر بووەتە لێپرسراوی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک .

سەرەتای ئەمساڵ بەهۆکارێکی نادیار دەستی لەڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کێشایەوەو وبێ لایەنانە لەپۆستەکەیدامایەوە تا کاتی گیان لەدەستدانی.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 11ی تەمموز عەمید ئەفراسیاو کامیل تەمەن 52 ساڵ بەهۆی کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەری، لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستدا .

بەوتەی شایەتحاڵکان ماوەی سێ رۆژ ناوبراو رێژەی ئۆکسجینی بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە و هەرچی هەوڵداوە نەتوانراوە رێژەکە بەرز بکرێتەوە تاوەکو دواجار گیانی لەدەستداوە.



ڕیکلام