بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە گەرمیان رایگەیاند لە شەوی رابردوودا چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
وریا محەمەد بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردوەوە تا ئێستا چوار كەسی دیكە كەھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون لەگەرمیان گیانیان لەدەستداوە كە سێ ژن و پیاوێكن و دانیشتوی كەلارن و سەرجەمیان بەتەمەنن و ھەڵگری نەخۆشی تربوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە روونیشیكردەوە، تا ئێستا 332 كەس كەھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە دوای ئەوەی لەپشكنینەكاندا دەركەوتووە ڤایرۆسەكە لە جەستەیان نەماوە پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە .
تا ئێستا لە سنوری گەرمیان لە كۆی هەزار و 510 تووشبووی كۆرۆنا 332 كەس چاكبوونەتەوە و 39 كەسیش گیانیان لەدەستداوە ئەوانی دیكە لەژیر چاودێریدا ماونەتەوە.