ئەمڕۆ جارێکى دیکە تورکیا بە تۆپ بوردومانی گوندی (ئەڤلهە)ى سەر بە ناحیەی دەرکارى کرد و لە ئەنجامدا دووخانوو بەربۆردومانەکە کەوتن.
عەلى عادل هاوڵاتیەکى گوندى ئەڤلهە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، هەرچەند پێش دوو روژە گوندەکەیان چۆڵکردووە، بەڵام نیوەڕى ئەمڕۆ جارێکى دیکە تورکیا بۆردومانى سنورى زاخۆی کردەوە و لە ئەنجامدا زیانێکى زۆرى مادى بەر خانووەکانى ئەو سنورە کەوتوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆردوومانى سوپاى تورکیا بۆسەر گوندە سنوریەکان بەردەوامە و لە چەند ڕۆژى رابردووشدا دوو گوندى سەر بە ناحیەى دەرکار لەسنورى زاخۆ بەهۆى بۆردوومانەکانەوە چۆڵکراوون و چەند گوندێکى دیکەش مەترسى چۆڵکردنیان لەسەرە.