لە سەیدسادق ئامێری پاكژكەرەوە لەناو بازاڕ دادەنرێت

  2020-07-12  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە سەیدسادق ئامێری پاكژكەرەوە بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لەناو بازار دادەنرێت و قایمقامیەتی شارەكەش رایدەگەیەنێت لە پلانیاندایە ئامێریدیكەش دابنین.

قائمقامێتی قەزای سەیدسادق كە ئەمڕۆ 12-7-2020، رایگەیاند، بەهاوكاری دوو گەنجی خۆبەخشی قەزاكە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئامێرێكی پاكژكردنەوە(تعقیم) كردنیان لە نێو بازاڕی سەیدسادقدا داناوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو قایمقامیەتە مەبەست لەدانانی ئەو ئامێرە بۆ ئەوەیە لە كاتی هاتن و ڕۆشتنی هاوڵاتیان بۆ بازاڕ و ئەو كەسانەی لە دەرەوەی سەیدسادق دێنە ناو قەزاكە تعقیم بكرێن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەبەرنامەیاندا هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە چەند شوێنێكی تری ناو قەزاكە ئەو جۆرە ئامێرە دابنرێت، لەبارەی توانای ئامێرەكەشەوە رایگەیاندووە لە یەك كاتژمێردا  (1200) كەس تعقیم دەكات. 


ڕیکلام