تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ ١٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-07-12  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٤ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە هەولێر، پێنج کەس لە سلێمانی و چوار کەسیشیان لە گەرمیان بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٣٨)

١- کەرەنتین: (٥٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٦٩٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٩ شوێنی جیاواز (١٣١ هەولێر)، (١٥١ سلێمانی)، (١٤١٤ دهۆك).

٢- پشکنین: (٢٢٩٨ پشکنینی نوێ)

٧١٤ هەولێر

٥٤٨ سلێمانی

٦٤٨ دهۆك

٢٦٨ گەرمیان

٥٥ هەڵەبجە

٦٥ ڕاپەڕین.

٣- تووشبوو: (٢٥٤ تووشبووی نوێ)

٨٥ هەولێر

٥٥ سلێمانی، ٧١ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین

١٠ دهۆك

١٨ هەڵەبجە

٤- چاکبوون: (٨٤ چاکبوون)

٦٨ هەولێر

٥ گەرمیان

٦ دهۆك

٥ هەڵەبجە

٥- مردن: (١٤ مردن)

٥ هەولێر

٥ سلێمانی

٤ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٨٥٣٤ هاوڵاتی (١٦٨٣٨ دەرچوو)

پشکنین ١٦٠٤٥٩ (٦٩٧٠٢ هەولێر، ٥٢٧٢٨ سلێمانی، ٣٦٥٣٤ دهۆك، ١٤٩٥ هەلەبجە)

تووشبوون ٩٤٥٥ (٢٣٧٣ هەولێر، ٦٥١٥ سلێمانی، ٢٨٥ دهۆك، ٢٨٢ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٣٧٨ (١٥٩٧ هەولێر، ١٤٤٩ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك، ١٤٢ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٧٥١ (٧٢٢ هەولێر، ٤٧٩٨ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٣٦ هەلەبجە)

مردن ٣٢٦ (٥٤ هەولێر، ٢٦٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٢ تەمووز ٢٠٢٠




ڕیکلام