لێپرسینەوە لە گرێبەستی 16 ساڵی رابردووی وەزارەتی كارەبای عێراق دەكرێت

  2020-07-12  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە فەرمانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سبەینێ لیژنەیەك لێكۆڵینەوە لە گرێبەستەكانی كارەبا دەكات لە ساڵی 2006 وە تا ئەمساڵ

نوسینگەی حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سبەینێ كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكرێت لەسەر سەرجەم ئەو گرێبەستانەی، كە وەزارەتی كارەبا كردووەیەتی لە ساڵی 2006 تا ساڵی 2020 .

ئەو كۆبوونەوەیەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا لە كاتێكدایە، ماوەی چەندین ساڵە دۆسیەی كارەبا بە دەیان ملیار دۆلاری تێدا خەرجكراوە، بەڵام تا ئێستا بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە و ڕۆژانە بەهۆی نەبوونی وزەی كارەبای پێویستەوە، لە چەنیدین پارێزگای عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایی فروان ڕێكدەخرێت، بە تایبەت لە وەرزە گەرمەكاندا كە خواست لەسەر كارەبا زیاتر دەبێت .

   



ڕیکلام