تەندروستی سلێمانی: ١٩٩٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

  2020-07-12  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەزار و ٩٩٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و ٩٩٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ١٣ی ٥ی ٢٠٢٠ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دوو هەزار و ٨٥٧ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تاوەکو ئەمڕۆ، نۆ هەزار و ٤٥٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەک سێ هەزار و ٣٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام