نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

  2020-07-13  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینى بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە 43 دۆلار و 33 سەنتەوە بۆ 42 دۆلار و 92 سەنت دابەزى.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە  13ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە .

هەرچەندە مانگی ئازار بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتی برێنتەوە كرا و بەهای نەوتی ئەمریكیش گەیشتە سفر دۆلار بەڵام ماوەیەكە بەهۆی رێگەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت  بۆ كەمكردەوەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بەهای نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە بەراورد بە مانگەكانی پێشووتر.



ڕیکلام