لۆکە زاهیر بەکارى نوێ دەردەکەوێتەوە

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد لۆکە زاهیر دواى دابڕانیکى زۆر لەکارى هونەرى بەچەند کارێکى نوێى هونەرى دەردەکەوێتەوە.

لۆکە زاهیرلەهەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ ئەکتەری ناسراوی باکووری کوردستان کازم کارمان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە سەرقاڵى چەند پڕۆژەیەکی هونەرییە لەگەڵ ئەکتەری ناوبراو.

ئەم خانمە هونەرمەندە کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ستى بە کارى هونەرى کردووە و یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بە‌ناوی (ترس) بڵاو کردەوە خاوەنى ژمارەیەک کلیپ و گۆرانییە و بەشدارى لە چەندین سرودى ئایینى و نیشتیمانیدا کردوە.




ڕیکلام