لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا نزیکەى 29 هەزار کەس لە هندستان تووشى کۆرۆنا بوون

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا لە هندستان لە هەڵکشاندایە و بەپیى نویترین ئاماریش تەنها لە 24 کاتژمێرى رابردووودا نزیکەى 29 هەزار حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

کەناڵى عەرەبیە  نویترین ئامارى تووشبوونى ڤایرۆسى کۆرناى لە وڵاتى هندستان بڵاو کردوەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 28 هەزار و 701 28 هەزار و 701 حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرنا تۆمارکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێى دواین ئامارى تەندروستى جیهانى، ژمارەى تووشبوون بە کۆرنا لەسەر ئاستى جیهان گەیشتووەتە 13 ملیۆن و 402 هەزار و 340 کەس، لەو ژمارەیەش 571 هەزار و 689 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت ملیۆن و 588 هەزار و 510 کەسیش چاکبوونەتەوە.



ڕیکلام