ئه‌دهه‌م بارزانی له‌په‌یامێكدا بۆ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی سه‌نگ‌و قورسایی خۆی هه‌یه‌و جگه له‌ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، پێگه‌یه‌كی به‌هێزیشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و ناوچه‌كه هه‌یه"، ده‌شڵێت، "نوێبونه‌وه له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد".
ئه‌دهه‌م بارزانی، پیرۆزبایی له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی و رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی و نوێبونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی كادیر‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م ئومێده‌وارم كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی ببێته هۆی زیاتر ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.
دەشڵێت، یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه‌و جگه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، پێگه‌یه‌كی به‌هێزیشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ستنی كۆنگره له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت و وابكات دۆخی هاووڵاتیانی هه‌رێم له چه‌قبه‌ستویی ده‌رباز بكات”.
ئەوەشدەخاتەڕوو، نوێبونه‌وه له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد‌و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و یه‌كده‌نگی كورد له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهان، مێژوی یه‌كێتی‌و قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانی، گه‌واهیده‌رو سه‌لمێنه‌ری هه‌وڵه‌كانه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی خه‌باتی ڕه‌وای میله‌ته‌كه‌مان‌و به‌ده‌ستهێنهانی ئامانجی زیاتری گه‌لی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئه‌یلوولی 2023، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به به‌شداریی زیاتر له 600 ئه‌ندام لە ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیاره ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وامبێت.