ووتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوەو خۆی کێشاوە بە سێ ژندا و بەهۆی رووداوەکەوە دوو ژنیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوەی دیكەش برینداربووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە کچ و دایکن و خەڵکی قەڵادزەن، تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی دووەم لە رێگای مێرگەپان، لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و تا ئێستا دەرکەوتوە 12 کەس بریندارن و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر..