دەمەوبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی وەرگەڕاو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو و دوو كەسیش برینداربوون.
كاتژمێر 2:30 خولەكی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا یارس وەرگەڕاوە كە چوار گەنجی لەناودابووە، دوو لەسەرنشینەكان گیانیان لەدەستداوە و شۆفێر و سەرنشێنێكی دیكەش برینداربوون.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەشێوەیەكی بەردەوام داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە خۆیان لە تیژڕەوی بپارێزن.