دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٢٢ ی مانگ دواخرا

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی هەلێر رایگەیاند، دەستپێکردنەوەى گەشتەئاسمانیەکان بۆ 22ى تەمموز دواخران.

تەلار فایەق بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانیەکان دەدریت، چونکە ئەگەر گەشتەکان دەستیشپێبکەنەوە وەک ێشتر نابێت.

وتیشى، ئەمڕۆ لە لایەن دەسەڵاتى فرۆکەوانى عێراق ئاگادارکراونەتەوە بە راگرتنى گەشتەکان تا 22ى ئەم مانگە، بەڵام لەهەمان کاتدا هەفتەى داهاتوو بریار لەبارەى گەشتەکانەوە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان وەکو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، ئامادەکارى تەواویان کردووە هەوڵ دەدەن هەنگاو بە هەنگاو لە دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە، گەشتەکان بە مەرج دەبن.

رونیکردەوە، لە مانگى ئازارى ئەمساڵەوە کە گەشتەکان راگیراون، فرۆکەخانە 44 هەزار و 666 هاوڵاتى وەرگرتوە و ناردونى بۆ دەرەوە، لەوماوەیەدا شەش هەزار تۆن کەلوپەل و پێداویستى هاتوە و رۆیشتووە لەگەڵ هاتنى هەزار و 700 فرۆکە.

تەلار فایەق لە بارەى هەبوونى گەشت باسى لەوەکرد، هیچ گەشتێکی ئاسایی لە ئێستادا بوونى نییە، لە ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانیش دەبێت رێکاری پێویست هەبێت داواش لە هاووڵاتیان دەکەن هاوکاریان بکەن و چوار کاتژمێر پێش گەشتەکان سەردانى فرۆکەخانە بکەن.

 



ڕیکلام