نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا

  2023-10-02  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول لەنێوان (٧.٠٠٠) بۆ (٧.٥٠٠) دینارە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی جیاوازی کارکردنی موەلیدەکان لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا تا بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٣ بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری دەبێت، هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە دەبێت موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

ئاشکرایکرد، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان، لە کۆنوسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی نابێت کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان لە (١٠) خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزا دەدرێت.

هاوکات ڕوونیکردەوە، هەمان مانگی ساڵی رابردوو (٢٠٢٢) نرخی ئەمێرێک موەلیدە (١٢.٢٥٠ بۆ ١٤.٠٠٠) بووە.


ڕیکلام