عەلی عەونی پێیناخۆشە کە هەموو ساڵێک یەکەمەکان لە سلێمانین

  2023-10-03  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی، کە یەکێک لەو بەرپرسانەی پارتی چاویان بە سلێمانی و خەڵکەکەی هەڵنایەت و ناتوانێت ئەو رقەی بەرامبەر سلێمانی بشارێتەوە، لە نوێترین لێدوانیدا ڕەخنە لەوە دەگرێت کە هەموو ساڵێک یەکەمی خوێندنگاکان لە سلێمانین.

ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت،  "لە سلێمانی نیوەی ساڵی خوێندن بە کەمپێنبازی و مانگرتنچیاتی دەرباز دەبێت. قوتابیان لە وانە و خوێندن دوا دەکەون . لە هەولێر و دهۆک یەک چرکەش دەوام راناوەستێت . کەچی زۆر سەیرە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان زۆربەیان لە سلێمانین !! ئەرێ ئەم ماستە گوریسێکی تێدا نییە ؟"

وەک چۆن هەر خۆپیشاندانێک و ناڕەزایەتییەک دژ بە دواکەوتنی موچە و نەبوونی خزمەتگوزاری بکرێت، ئەو بەرپرسانەی پارتی دەڵێن دەستی لەپشتە، لە مەسەلەی یەکەمبوونی خوێندکارەکانی سنووری سلێمانی عەلی عەونی بەوە وەسفیدەکات کە"ئەم ماستە گوریسێکی تێدایە" کە مەبەست عەلی عەونی لێرەدا مەبەستی لە گوریس ئەوەیە کە لە سلێمانی مامۆستایان ڕێگە بە قۆپیکردن دەدەن لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا

جێی باسە ئەمە یەکەمجار نییە بەرپرسانی پارتی لێدوان دژ سلێمانی دەدەن و ئەو حزبە ڕقێکی مێژوویی بەرامبەر سلێمانی و بەرپرسەکانی هەیە بەهۆی ئەوەی هیچ کات سلێمانی و خەڵکەکەی کوێرانە وەک عەلی عەونی و هاوشێوەکانی شوێنی پیلانە شکستخواردووەکانی پارتی نەکەوتوون.


ڕیکلام