قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان شارەکان و پارێزگاکان بەردەوام دەبێت

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیارى نویى بۆ بەرەنگار بوونەوەى کۆرۆنا دەرکرد.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی هەردوو وەزارەتی تەندروستی وناوخۆ لە دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بۆ ڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی بە کارهێنانی ماسک و دەستەوانە و تێکەڵاونەبوون لە شوێنە گشتییەکان و وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوون و سزادانی سەرپێچیکاران .

هاوکات، بەردەوامبوونی قەدەخەی هاتووچۆ لە نێوان شارەکان و لە نێوان پارێزگاکان لەو کاتانەی کە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانەوە ڕاگەیەندراوە و درێژەدان بە داخستنی شوێنە گشتییەکان .

لەبڕیارەکاندا هاتووە، گەشتە ئاسمانییەکان هەتا 22 ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن و دواتر بە هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت بە لە بەرچاوگرتنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان، وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون و برەودان بە هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان .


ڕیکلام