هاوسەرۆكی یەكێتی: تەندروستی گەرمیان هەر شتێكی پێیویست بۆی دابین دەكەین

  2020-07-13  | 
کۆبونەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆكی یەكیتَی رایگەیاند كەرتی تەندروستی گەرمیان هەرشتێكی پێویست بێت و لە هەر شوێنێك هەبێت بەزوترین كات دەیگەیەنینە دەستیان، ئامادەیی خۆشیانی راگەیاند بۆ هەر هاوكاریەك بتوانن بۆ ئیدارەكەی بكەن.

 لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە هەریەكە میران محەمەد و سۆران شەهید جەمال تاهر و شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكە، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد و ئامادەییان دەربڕی لە هەر كارێك پێیان بكرێت بۆ خەڵكی ناوچەكە. 

پەڕەی فەرمی ئیدارەی گەرمیان لە فەیسبووك، بڵاویكردەوە شاندەكە لەلایەن سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەری دەزگاو دامەزراوە حكومییەكانی سنورەكەوە پێشوازییان لێكراوە و هاوسەرۆكی یەكێتی ڕا‌یگەیاند: گەرمیان ناوچەیەكی خۆشەویستە‌ لەدڵی ئیمەدا و هاتووین تاپێماندەكریت خزمەتی بكەین و هەر كەموكورتی و پێداویستیەك لە كەرتی تەندروستی سنوورەكەدا هەبیت پڕیبكەینەوە. 

لەو سەردانەدا بۆ ئیدارەكە لاهور شێخ جەنگی وتیشی: ئێمە پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناین لەگەرمیان و دەمانەوێت ھەرچیتان نیە و ھەرچیتان دەوێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پێمان بڵێ تابۆیان بكەین.

ئەو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامانجیان لە سەردانەكەیان ئەوە بووە تا مرۆیی كەرتی تەندروستی بەرنە پێشەوە وئامادەیی دەربڕیوە خواستی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی پڕبكەینەوە،  "هەر ئامێر و پێداویستییەكی پزیشكیش پێویست بێت بۆ گەرمیان لەهەركوێ بێت دەیگەیەنینە سنوورەكە."




ڕیکلام