راوێژکارێکی سوودانی: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا

  2023-10-10  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو پانێڵەدا ئاشکرایکرد، دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، كە پێویستیان بە بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل دیکەی نەوتە.

وتیشی، دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، كە پێویستیان بە بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل دیکەی نەوتە. کە بەرهەمهێنانی دواکەوتووە و دەبووایە رۆژانە حەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن.

راشیگەیاند، بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پترۆلیۆمی ئیماراتی، ساڵی 2024 ناوەندی بازاڕی جیهانی بۆ نەوت دەگاتە 103 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

فەلاح عامری ئاماژەی بەوەدا، ئێستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن و هەرچەندە هەرێمی کوردستان نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام هەناردەی ناکات و لە ماوەی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت. 

لە 25ـی ئاداری 2023ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، کە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو.


ڕیکلام