نرخی نەوتی خاو بەرزبۆوە

  2023-10-13  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت له‌سه‌روو 86 دۆلاره‌.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌‌ 13ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌‌ بۆ 86 دۆلار و 64 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ‌‌ به‌ 85 دۆلار و 61 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە  83دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.


ڕیکلام