كیلی بریستۆن هاوسەری جۆن تراڤۆڵتا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دواییكرد

  2020-07-13  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جۆن تراڤۆڵتا ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی ڕایگەیاند، هاوسەرەكەی كیلی بریستون لە تەمەنی 57 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك كۆچی دوایی كرد .

تراڤۆڵتا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئەمِڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند "بە دڵێكی پڕ لە غەمەوە پێتان ڕادەگەیەنێم، هاوسەرە جوانەكەم جەنگەكەد لەگەڵ شێرپەنجەدا دۆڕاند، كە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، بەو پەڕی ئازایەتییەوە ڕوبەڕوی نەخۆشییەكەی بوەوە و پشتیوانی خۆشەویستی خەڵێكی زۆریشی بە دەستهێنا ".

هاوسەرگیری تراڤۆڵتا و كیلی 28 ساڵە درێژەی هەیە و خاوەنی سێ منداڵن، كیلی بریستۆن خاوەنی مێژوویەكی دووردێژە لە زنجیرە و نواندن و فیلمە تەلەفزیۆنییەكاندا، لە هەندێك لە كارەكانیش لەگەڵ هاوسەرەكەی دەركەوتووە، بە دیاریكراویش لە فیلمی (Battlefield Earth) لە ساڵی 2000دا .

كیلی كامالیلهۆ سیمس لە هۆنولولوی پایتەختی ویلایەتی هاوای ئەمریكا لە ساڵی 1962 لەدایك بووە و دواتر ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ كیلی بریستون، بەر لەوەی یەكەم ڕۆڵ ببینێت لە فیلمی خۆشەویستی "میس شیف" لە ساڵی 1985، پاشان لە فیلمێكی كۆمیدیدا دەركەوتووە بە ناوی  "سیكریت ئادمیریەر ".



ڕیکلام