هێزێكی پێشمەرگە لە دهۆك بنكەكانی پاسەوانی سنور لە مین پاكدەكەنەوە

  2020-07-13  | 
 مێهڤان مەجید
هێزێكی سەربە فەرماندەیی پێشمەرگە لە دهۆك ئەو بنكانەی پاسەوانی سنور لە مین پاك دەكەنەوە كە لە ماوەی رابردوودا لە ناوچەكە جێگیر بوون.

ئەو هێزەی كاری پاككردنەوەی مینەكان دەكات ناوی هێزی (مرنی پێشمەرگە)یە و سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە دهۆك، ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی باتیفە دەستیان كرد بە هەڵگرتن و پوچەڵكردنەویە ئەو مینە كۆنانەی لەو ناوچەیەدا جێگر كراون. 

رائید جەماڵ، ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی مین، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: هێزی مرنی پێشمەرگە ماوەی چەند رۆژێكە دەستی كردووە بە پاككردنەوەی دەوروبەری بنەكانی پاسەوانی سنوری عێراق لە سنوری ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ. 

ئەو روونیكردەوە دوای ئەوەی ئاگادار كراونەتەوە لە ناوچەی سیاری ستەوری لەناو بنكەكانی پاسەوانی سنور چەندین مین هەیە، هێزەكەیان كە پێكهاتبوون لە 25 پێشمەرگە لەناوچەكە دەستیان بەكاركردن كردووە. 

ئەو بەرپرسەی هێزەكانی پێشمەرگە راشیگەیاند، تا ئێٍستا توانیویانە 26 مینی پێنج چوكڵە نۆ مینیتی تایبەت لە ناو تەنها یەك بنكەی ئەو پاسەوانانە پوچەڵ بكەنەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە رۆژی نۆی ئەم مانگە مینێك بە پاسەوانێكی سنور تەقیەوە كە بووە هۆی ئەوەی قاچێكی خۆی لەدەست بدات. 


ڕیکلام