نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

  2023-10-15  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی بەنزین لە جۆرەكانی نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ 25 دینار و هەردوو جۆری بەنزینی موحەسەن و سوپەر 25 دینار بۆ هەر لیترێك دادەبەزن.

وتیشی، لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە 975 دینارەوە دەبێت بە 925 دینارو  لیترێك جۆری موحەسەن لە هەزارو 175 دینارەوە دەبێت بە هەزارو 150 دینارو، هەروەها لیترێك بەنزینی سوپەر لە هەزار 325 دینارەوە بۆ هەزارو 300 دینار دادەبەزێت.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو ،ئەم دابەزینی نرخە تەنها بۆ هەر سێ‌ جۆرەكەی بەنزینەو جۆرەكانی تری سووتەمەنی ناگرێتەوە.


ڕیکلام