سەباح هەورامی: شەپۆلی کۆرۆنا لەسلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت

  2020-07-13  | 
سلێمانی
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزی بکەن لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا دەبیستن.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی رابردوو، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا هەزار و ٩٩٠ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە و لە ١٣ی٥ی ٢٠٢٠ەوە تاوەکو دوێنێ، دوو هەزار و ٨٥٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تاوەکو ئەمڕۆ، نۆ هەزار و ٤٥٥ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٣٧٨ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.




ڕیکلام