لە یەك ڕۆژدا لە ئێران زیاتر لە 200 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-07-13  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2349 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 203 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، 2349 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی تووشبوان بەرزبووەتەوە بۆ 259 هەزار و 652 كەس .

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لەو ژمارەیە 3375 كەس دۆخی تەندروستیان خراپە و هەلە 24 كاتژمێری رابردوودا 205 كەسیش گیانیان لەدەستداوەن بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتاكە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 13 هەزار و 32 كەس .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 225 هەزار و 539 كەس .

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكردووە، هێشتا چوار هەرێم لەناو بازنەی سوردان كە بەڕێژەیەكی زۆر پەتاكەیان تیا بڵاوبووەتەوە، ئەوانیش بریتین لە خوزستان و خوراسان و ئازربایجانی خۆرئاوا و مازندەران .

ئاماژەی بەوەشكردووە، 9 هەرێمی دیكەش لە ئامادەباشیدا بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبوانی تیا بەرزبێتەوە .