هەپەگە: لە دوو رۆژدا 31 سەربازی توركیا كوژراون

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا 31 سەربازی توركیایان كوشتووە ژمارەیەكی زۆری دیكەش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (باڵی سەربازی پەكەكە)ئەنجامی چەند چالاكیەكی خۆی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو راگەیاند و دەڵێت: رۆژی 11ی تەموز سوپای توركیا هەوڵیداوە بەرەو گردی شەهید بیرهات و گردی كارتالی سەر بە بەكتۆریا پێشڕەوی بكات. هێزەكانیان چاودێری یەكینەكان دوژمنیان كرد و لەدژی داگیركەران ڕیزە چالاكیان ئەنجامدا لە چالاكیەكاندا 7 سەرباز كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

ئەوەشی راگەیاندووە بەیانی هەمان ئەو رۆژە چالاك سابۆتاژیان ئەنجامداوە و تیایدا 16 سەرباز كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بوون، لە رۆژی دواتریش كە دەكاتە 12ی مانگ، لە دۆلی بزنا و  گردی دیرەنەوە هێرشیان كردوەتە سەر سوپای توركیا ز 3 سەرباز كوژراون و هاوكات لە هێرشێكی دیكەدا 5سەربازی دیكەیان كوشتووە.

هەپەگە راشیگەیاندووە لەو هێرشانەدا دزوو گەریلایان شەهید بووە ئەویش بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیاوە بووە و ناسنامەی گەریلاكانی رانەگەیاندووە. 


ڕیکلام