رۆناڵدینۆ تا ئێستاش ئازاد نەكراوم

  2020-06-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی پێشووی بەرازیل، دوای مانەوەی بۆماوەیەك لە زیندانی پاراگوای باس لەوە دەكات ئەو رۆژانەی هەرگیز لە بیر ناچێتەوە، تا ئێستاش ئازاد نیە.


رۆناڵدینۆ كە بەهۆی بەكارهێنانی پاسپۆرتی ساختەوە بۆ ماوەی 32 رۆژ لە زینداندانی پاراگوای مایەوە لە ئێستادا لە هۆتێلێكی وڵاتەكە دەستبەسەر قسەی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ كردووە. 

ئەو ئێستا بە دانانی بارمتەی 1.6 ملیۆن دۆلار لە زیندان هاتووەتەدەرەوە و لە هوتێلی پالماروكا لە ئەسۆنسیۆنی پایتەختی پاراگوای لەژێر مانەوەی ناچاریدایە. وەك خۆی دەڵێت، لە ئێستادا لە شوێنی مانەوەكەیدا مامەڵەیەكی زۆر باشی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام ئازاد نییە. 

ساحیرە بەرازیلیەكە روونیدەكاتەوە، زۆرینەی كاتەكانی رۆژی بە وەرزشكردنەوە بەسەردەبات و لە هۆڵی فیتنیسی هوتێلەكە و ئەو هۆڵەی بەتایبەت بۆی تەرخانكراوە. 

رۆناڵدینیۆ باسی ئەوەشیكردووە رۆژەكانی بەندیخانە درێژترین رۆژەكانی ژیانی بووە، سوپاسی ئەوانە دەكات لە رۆژانی مانەوەیدا لە بەندیخانە پشتگیرییان كردووە. 

ئەو ئاماژەی بەوە كردووە لە هاوڕێكایدا هەریەكە لە رۆناڵدۆی دیاردە و كارلۆس پۆیۆلی كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە پشتیوانی زۆریان كردووە. 


ڕیکلام