پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  2023-10-20  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 4:00ی سبەی بەرەبەیان هێلی گەرمی پەیوەندییەکانیان لە کاردەکەوێت و لەبری ئەو هێلە، بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە روداوەکان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی 105 یان 100ەوە بکەن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، بەهۆی بونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) لەکاردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە تیمە تەکنیکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەهەوڵی چاککردنەوەی هێلەکەدان، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لەکاتی بونی هەر روداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105
سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100
ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148

 

 


ڕیکلام