مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی دەڵێن، "هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ساردمان ناكاته‌وه و نامانترسێنێت، داواكارین خاوه‌ن پۆست و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كوردسیه‌كانیان بكه‌نه قوربانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هه‌مواندا".
دەقی ڕاگەیەندراوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی....
مامۆستایان و فەرمانبەرانی موچە دزراوی ستەملێکراوی ماف خوراو
پێتان ڕادەگەیەنین کە سور وپێداگرین لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
• بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە ساردمان ناکاتەوە و هەڕەشە راستەوخۆو ناراستەوخۆکان نامانترسێنێت. بۆیە بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین.
• وەک سەرەتای ناڕەزایەتییەکان، داواکارین خاوەن پۆست و بەڕێوەبەرەکان کورسیەکانیان بکەنە قوربانیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەندنەوەی مافی هەموواندا.
• داواکارین مامۆستایان و فەرمانبەران بوێرانە بەردەوام بن لەبایکۆت و گوێ نەدەنە هیچ هەڕەشەیەک و وەڵامی ڤۆیس ونامەی گروپ چاتەکانی فەرمانگە و قوتابخانەکان نەدەنەوە و بەردەوام بن لە بایکۆت.
• لەئێستادا پلانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانمان نیە جگە لە پاڵپشتی گردبوونەوەی وانەبێژان.
• دڵنیایی دەدەین کە لەهیچ لایەنێک قبوڵ ناکەین، بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی ساختە و کەسانی گومان‌لێکراو، سواری شەپۆلی ناڕەزایی مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیی ببن.
مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیی
سێ شەممە ٢٤/ ١٠/ ٢٠٢٣