زاناكان هۆشداری دەدەن لە كارەساتێك لەسەر زەوی

  2020-07-13  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زانایانی گەردوونناسی پێشبینی دەكەن لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئاماژەكانی گەرمبوونی جیهانی نزیك ببێتەوە بەشێوەیەك كە 3 ملیۆن و 300 ساڵ لەمەوبەر هەبووە .

ماڵپەڕی "پلانت نیوز" بڵاویكردەوە، بە گوێرەی لێكدانەوەی زانایان، ئەگەر بێتوو بەرزبوونەوەی گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن بەو ڕێژەیەی ئیًستای بەردەوام بێت، ئەوا لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، پێدەچێت بگاتەوە ئاستی چاخی "بلیۆسین ".

زانایانی زانكۆی "ساوس هامتۆن"ی بەریتانی نموونەیان وەرگرتووە لە نیشتووەكان و بەبەردبووە قوڵەكانی ناو دەریای كاریبی، لەسەر ئەو بنەمایەش نموونەیەكیان لە بەرزبوونەوە و زیادبوونی رَێژەی كازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنی وەك سەردەمی چاخی بلیوسین لەگەڵدا تاقیكردووەتەوە .

لە بەرئەنجامی ئەو تاقیكردنەوە و نیشاندەرە تایبەتانە و بە بەكارهێنانی پێكهاتەی بورون، توانیویانە پێشبینییەكی ورد دەستنیشان بكەن بۆ پانتایی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەو سەردەمە جیۆلۆجییەدا .

بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەكە، دەركەوتووە كە ئاستی گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە گەرمترین ماوەی گەرمبوونی جیهانیدا لەو سەردەمە كۆنەدا، بە بڕی 380 بۆ 420 بەش لە ملیۆنێك بەرزبووەتەوە بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی، لە كاتێكدا ئاستەكەی لە ئێستادا لە بەرگە هەوای زەویدا گەیشتووەتە 415 بەش لە ملیۆنێك .

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ساڵانە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بە بڕی 2.5 بەش لە ملیۆنێك بەرزدەبێتەوە .

زاناكان جەختیان كردووەتەوە، تێگەیشتنی مرۆڤ لە كاتی گونجاودا بۆ كەوتنەوەی كارەساتێك لە نزكترین كاتدا، هاوكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بەلای كەمەوە .