ئەو ژنە کوردەی ماوەی دوو ڕۆژە لە سعودیە بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە

  2023-10-29  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی ژنێکی دانیشتووی قەزای کەلار لە وڵاتی سعودییە، دۆزرایەوە

دلێر کەریم پورزای فکریە بەهجەت ئەو ژنەی بێسەروشوێنبوو ڕاگەیاند، "دوای دوو ڕۆژ لەون بونی لەوڵاتی سعودییە کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە و گەڕایەوە بۆ لای براکەی کە پێکەوە چوو بون بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە وڵاتی سعودیە".

وتیشی، باری تەندروستی باشە و تەنها هۆکار ئەوەبووە ڕێگای چوونەوە و گەیشتنی بە براکەی ون کردبوو.

فکریە بەهجەتی تەمەن ٥٩ ساڵ خاوەنی شەش خوشک و برای ئەنفالکراوە و خۆی یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی ئەنفال.


ڕیکلام